له په‌رله‌مانی توركیا یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری راگه‌یاندن په‌سند كرا و به بەپێی یاساكه، هه‌ر كه‌س زانیاری درۆ و چه‌واشه‌كار بڵاوبكاته‌وه، به سێ ساڵ به‌ندكردن سزا ده‌درێت.
سه‌ره‌ڕای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی بینراو، بیستراو، نووسراو، یاساكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وێبسایته ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
یاساكه پێكهاتووه له چوار مادده و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له په‌رله‌مانی توركیا گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كرێت و سه‌ره‌نجام ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه له ژێر ناونیشانی “یاسای رۆژنامه‌وانی” په‌سند كرا.
له مادده‌ی 29ی یاساكه‌دا هاتووه: هه‌ر كه‌سێ تاوانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری درۆ و چه‌واشه‌كار بكات، كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ئاسایشی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی وڵات، یان زیان به ته‌ندرووستیی گشتیی بگه‌یه‌نێت، یاخود نه‌زمی وڵات تێك بدات و ترس و دڵه‌ڕاوكێ له ناو خه‌ڵكدا بڵاوبكاته‌وه، ئه‌وا؛ له بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ساڵێك كه‌متر و له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت، به‌ند ده‌كرێت.