پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارانبارینیش هەیە

پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارانبارینیش هەیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری بارانبارینیش هەیە
0

لایک

شاره‌زایەکی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمانی ھەرێم له‌ ساماڵەوه‌ دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو، پلەکانی گەرماش بەگوێرەی ناوچەکان بەڕێژەی جیاواز نزمدەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزا لەبواری کەشناسی ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی یەکشەممە ئاسمانی ھەرێم له‌ ساماڵەوه‌ دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو، لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە لەناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای دھۆک و بە تایبەت ناوچە شاخاویەکان ناوبەناو ھەورە بروسکە چاڵاک ده‌بێت و لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ و ھەندێک ناوچەش تاوە بارانەکان بەخوڕ دەبێت، بەڵام لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا کاریگەری لاوازە و زیاتر ئەگەری نمە باران دەبێت لەھەندێک کات و ناوچەدا.

وتیشی، “پلەکانی گەرما بەگوێرەی ناوچەکان بەڕێژەی جیاواز نزمدەبنەوە، لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەرزترین پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:

سلێمانی 34 پلە
ھەولێر 32 پلە
دھۆک 28 پلە
ھەڵەبجە 35 پلە