کەمێک پێش ئێستا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، گەیشتە نەجەف و بڕیارە لەگەڵ مهرجهعی باڵای شیعهكانی عێراق کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 07ـی کانوونی یەکەمی 2022، جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، گەیشتە نەجەف و بڕیارە لەگەڵ عهلی سیستانی، مهرجهعی باڵای شیعهكانی عێراق کۆببێتەوە.
جێی باسە، میگل ئانجێل مۆراتینۆس، نوێنەری باڵای هاوپەیمانی شارستانییەکان، یاوەریی پلاسخارت دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ نەجەف.