پلاسخارت: گه‌نده‌ڵی له‌ عێراقدا به‌سیستمكراوه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پلاسخارت: گه‌نده‌ڵی له‌ عێراقدا به‌سیستمكراوه‌

پلاسخارت: گه‌نده‌ڵی له‌ عێراقدا به‌سیستمكراوه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پلاسخارت: گه‌نده‌ڵی له‌ عێراقدا به‌سیستمكراوه‌
0

لایک

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند، گه‌نده‌ڵی له‌ عێراقدا به‌سیستمكراوه‌ و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی وڵات دروستكردووه‌.

جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌دیداری مێری له‌ شاری هه‌ولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، “گه‌نده‌ڵیه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌، له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا ئه‌و سیستمه‌ بنیادنراوه‌ له‌ژێرناونیشانی سازانی نیشتمانی كه‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به‌شداربوون”.

وتیشی، “كۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌گه‌نده‌ڵی پێكهێندرا و ئه‌مه‌ش بووه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی عێراق چونكه‌ بونه‌ته‌ هۆكاری په‌كخستنی پڕۆژه‌كان، ئێمه‌ باسی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی تاكه‌كان ناكه‌ین به‌ڵكو باس له‌و تۆڕ و سیستمه‌ ده‌كه‌ین كه‌ زۆر لایه‌ن سوود له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ ده‌بینن، بۆیه‌ ئه‌مه‌ گروپ و سیساییه‌كان و هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌گرێته‌وه‌، پێویسته‌ وه‌ک سیستم باس له‌گه‌نده‌ڵی بكرێت و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ڕیفۆرم هه‌یه‌”.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “پێویسته‌ باس له‌ئاڵنگاریه‌كان بكه‌ین هه‌مویان په‌یوه‌ندیان به‌گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ هه‌یه‌، ئاڵنگاری ده‌ره‌كیش هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كه‌ و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئاڵنگاریه‌كان ببینه‌وه‌ پێویست به‌هێزی ناوخۆ ده‌بێت”.