پلاسخارت: تورکیا ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عێراق

پلاسخارت: تورکیا ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
پلاسخارت: تورکیا ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عێراق
0

لایک

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، “تورکیا بۆ ئەوەی بزانرێت رووداوەکەی دهۆک چی بووە، ئامادەیە لەگەڵ عێراق هاریکاریی بکات”.

لەمیانی وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیو یۆرک، جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ئاماژەی بە دیدارەکەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و رایگەیاند کە تورکیا ئامادەیە هاوئاهەنگی بکات لەبارەی روونکردنەوەی رووداوەکەی زاخۆ.

هاوکات پلاسخارت وتی، “دوێنێ دیدارێکم لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا و لەو کۆبوونەوەیەدا ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان و شەفاف و بێلایەن کرد کە پێکەوە لەگەڵ تورکیا بکرێت و راشیگەیاند کە پێویستە کۆتایی بە رەتکردنەوە و هەڵسەنگاندنە شەرانگێزییەکان و بەهەڵە تێگەیشتنەکان و زیادکردنی گرژییەکان بهێندرێت”.

ئەو وتیشی، “لەگەڵ ئەوەشدا بڕوام وایە کە تورکیا ئامادەیە بۆ زیاتر روونبوونەوەی رووداوەکە لەگەڵ عێراق کاربکات”.

لەلایەکی دیکەوە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ێراق ئاماژەی بە لێدوانەکانی تورکیا لەبارەی رووداوەکە دا و وتی، “وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە دژی هەموو جۆرە هێرشێکە بۆ سەر خەڵکی سیڤیل و ئامادەیە لەپێناو ئاشکراکردنی راستییەکان هەنگاوی پێویست بنێت. هەروەها لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ئاماژە بەوەشدراوە کە پێویستە بەرپرسانی عێراق نەکەونە هەژموون و پروپاگەندەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و ئامادەن لەپێناو ئاشکراکردنی تاوانباری راستەقینەی بابەتەکە هاریکاری بکەن. دوای رۆژێک پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی ئەو کەسانە کرد کە لەو رووداوە خەمناکەدا گیانیان لەدەستداوە. هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارانی رووداوەکە خواست”.

رۆژی دووشەممە 25ـی7ـی 2022، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانی بەشداریکردنی لە دیداری راستەوخۆی رۆژنامەوانان لە کەناڵی تەرەتە ـی فەرمی تورکیا، وتی، “دووبارە رووی راستەوقینەی پەکەکەمان بینی”.

لە 20ـی 7ـی 2022، لە تۆپبارانێکدا 9 هاوڵاتی گەشتیاری عەرەب گیانی لەدەستدا و 31 کەسی دیکەش برینداربووبوون.