پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام لە سنووری شارەوانیی كەسنەزان لە گەڕەكی حەسەناوە لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانی جێبەجێكرا، پرۆژەکەش دوو بڕگەی سەرەکیە کە ئەویش لە قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقام پێک هاتووە.
گوژمەی پرۆژەکەش لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر(ئەربیل) دابینکراوە کە ئەویش 80 ملیۆن دینارە. بڕگەی یەکەمی پرۆژەکە کە قیڕتاوكردنی كۆڵانە بە ڕووبەری 4500 مەتر دووجا، بڕگەی دووەمیشی بریتییە لە نۆژەنكردنەوەی شەقام کە ئێستا كاری تێدا دەكرێت و رووبەرەکەی 940 مەتر دووجایە.