پرۆژەیەکی دیکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پرۆژەیەکی دیکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان راگەیەندرا

پرۆژەیەکی دیکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان راگەیەندرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
پرۆژەیەکی دیکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان راگەیەندرا
0

لایک

دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێم، پرۆژەیەکی دیکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینانی قەزای عەنکاوە و کەمدەرامەتان راگەیاند.

دەستەی وەبەرهێنان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە،”شەوی رابردوو د. مـحـەمـەد شـوکـری ،ســەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێــنـانـی حـکـومـەتـی ھـەرێــمـی کـوردســتــان، بـە ئـامـادەبـوونـی ھـەریــەک لـە ئـانـۆ جـەوھــەر، وەزیـری گــواســتـنــەوە و گـەیــانـدن و قــایـمـقـام و ســەرۆکـی شــارەوانـی عـەنــکـاوە پـڕۆژەی دروســتـکـردنــی یـەکـەکـانـی نــیــشـتـەجــێـبوون بـۆ خـەڵک و ھــاووڵاتـیــانـی کـەمدەرامـەت و کـرێنـشیــنـانـی کــریــســتـیـانـەکــانـی قـەزای عــەنــکـاوە راگــەیــانــد”.

ئەوەش هاتووە، “پـڕۆژەکــە لـە ســنـووری قـەزای عــەنــکـاوە دەبـێـت و درێــژەپـێـدەری ھـەوڵـەکــانی کـابـیـنـەی نـۆیــەمـی حـکـومـەتـی ھــەرێــمـی کـوردســـتـانە، بــە ئــاراســتـەی یـارمــەتـیـدانـی ھــاووڵاتــیــانـی ھــەژار و کــەمــدرامـەت و کــرێنـشـیـنــان، کـە بـبــن بـە خــاوەنـی یــەکــەیـەکــی نـیـشــتــەجــێ بــوونـی خـۆیــان”.

دەستەی وەبەر‌هێنان جەختی لەوەشکردووەتەوە، “پــڕۆژەکـــە ســێ جــۆری یــەکــەی نـیـشــتــەجــێبــوون لـەخـۆ دەگــرێت، 80م بـە پـێـشــەکـی 8 ھـەزار دۆلار و 100م بـە پـێـشــەکـی پێنج ھـەزار دۆلار و 120م بـە پـێـشــەکـی شەش ھــەزار دۆلار دەبـێــت، دواتــر بـە قــســتــی 15 ســـاڵ دەبــێـــت”.