ئەمڕۆ 14ـی ئایاری 2023 پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و 28ـەمین خولی پەرلەمان لە سەرتاسەری تورکیا دەستیپێکرد.
لەم هەڵبژاردنەدا سەرۆککۆمار کە ماوەی خولەکەی پێنج ساڵە و ئەندامانی نوێی پەرلەمانی تورکیا هەڵدەبژێردرێن و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەزار و 94 بنکەی دەنگدان زیاتر لە 191 هەزار سندوق داندراون.
بڕیارە 60 ملیۆن و 697 هەزار و 843 هاووڵاتیی تورکیا کە تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵەوەیە روو لە ناوەندەکانی دەنگدان بکەن.
پرۆسەی هەڵبژاردن لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی دەستیپێکرد و لە کاتژمێر 17:00ـی ئێوارە کۆتایی دێت.







