پرۆسه‌ی گواستنه‌وه ‌و دابه‌زینی خوێندكاران ده‌ستپێده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پرۆسه‌ی گواستنه‌وه ‌و دابه‌زینی خوێندكاران ده‌ستپێده‌كات

پرۆسه‌ی گواستنه‌وه ‌و دابه‌زینی خوێندكاران ده‌ستپێده‌كات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
پرۆسه‌ی گواستنه‌وه ‌و دابه‌زینی خوێندكاران ده‌ستپێده‌كات
0

لایک

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی پرۆسه‌ی گواستنەوە و دابەزینی قوتابیان بۆ ساڵی نوێى خوێندن بە شێوازى ئۆنلاین دەستپێدەکات.


وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد،‌ قوتابیانی زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی وێبسایتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌توانن گواستنه‌وه‌ و دابه‌زین ئه‌نجدام بده‌ن، رێكاره‌كانی پرۆسه‌كه‌ش له‌ سبه‌یه‌وه (20ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2022) له‌ وێبسایته‌كه‌یان كارا ده‌بێت.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتووه‌: بۆ ساڵى خوێندنى (2022-2023) لە کاتى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین پێویست ناكات قوتابیان سەردانى وەزارەت و زانکۆکان بکەن، بەتایبەت بۆ ئەوانەى لە دەرەوەى شارەکان و پارێزگاکانى دیكه‌ی هەرێمى کوردستانن.


ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مەرج و رێنماییەکان ده‌خاته‌ڕوو، قوتابیان له‌ سبه‌وه‌ ده‌توانن له‌ رێگه‌ی لینكی گواستنه‌وه‌ و دابه‌زاندن داواكارییه‌كه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن و تا 30ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2022 پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.