پرسیارە گرنگەکەی هەوادارانی تۆپی پێ: ئایا پێڵاوی ئاڵتونی لە زێر درووستکراوە؟
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • پرسیارە گرنگەکەی هەوادارانی تۆپی پێ: ئایا پێڵاوی ئاڵتونی لە زێر درووستکراوە؟

پرسیارە گرنگەکەی هەوادارانی تۆپی پێ: ئایا پێڵاوی ئاڵتونی لە زێر درووستکراوە؟

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پرسیارە گرنگەکەی هەوادارانی تۆپی پێ: ئایا پێڵاوی ئاڵتونی لە زێر درووستکراوە؟
0

لایک

زۆربەی زۆری هەوادارانی تۆپی پێ هەمیشە هەمان پرسیاریان لە مێشکدایە، ئاخۆ پێڵاوی ئاڵتوونی هەر بەڕاست لە زێڕ درووستکراوە؟

بۆ زانینی وەڵامی ئەم پرسیارە، ماڵپەری New Straits Times ئاماژەی بەوەداوە کە کۆپییەکی لە ژمارەیەک پێڵاوی ئاڵتوونی وەرگرتووە بۆ بەدواداچوون لەسەر پرسیارەکە و دەرکەوتووە کە پێڵاوەکە لە مس دروست دەکرێت و دواتر ئاوزێڕ دەکرێت. واتە ماددە خامەکەی ژێر رەنگە زەردەکە مسە. لە هەندێک وڵاتیش پێڵاوێکی ئاسایی ئاوزێڕ دەکەن.

هاوکات ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە کە پێڵاوی ئاڵتوونی جیاوازی هەیە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە بەڵام زۆربەی هەرە زۆری وڵاتان لە مس دروستی دەکەن.

پرسیارێکی دیکەش هەیە کە پەیوەندیی بە پێڵاوی ئاڵتوونی هەیە و ئەویش ئەوەیە؛ ئەو یاریزانانەی کە پێڵاوی ئاڵتوونی وەردەگرن، هیچ دەستکەوتێکی ماددیان هەیە؟ وەڵامەکە بۆ خولی ئینگلیزی بەو شێوەیەیە:

لە خولی ئینگلیزی جگە لە پێڵاوی ئاڵتوونی، بڕی هەزار پاوند دەدرێت بەرامبەر بە هەر گۆڵێک کە یاریزانەکە لەو وەرزەدا کردوویەتی. دواجار بڕە پارەکە دەدرێت بە رێکخراوێکی خێرخوازی و بۆیە وەرگرتنی پێڵاوی ئاڵتوونی زیاتر شتێکی مەعنەوییە نەوەک ماددی.