پارە سووتاوەکانی هاووڵاتیەکەی چەمچەماڵ لە بانکی ناوەندی دەگۆردرێنەوە
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • پارە سووتاوەکانی هاووڵاتیەکەی چەمچەماڵ لە بانکی ناوەندی دەگۆردرێنەوە

پارە سووتاوەکانی هاووڵاتیەکەی چەمچەماڵ لە بانکی ناوەندی دەگۆردرێنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
پارە سووتاوەکانی هاووڵاتیەکەی چەمچەماڵ لە بانکی ناوەندی دەگۆردرێنەوە
0

لایک

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت، قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە سەرجەم پارە سووتاوەکەی هاونیشتمانییەکەی چەمچەماڵ بگۆڕدرێت و بانکی ناوەندیی هەرێم/سلێمانیی راسپاردووە کێشەکەی بۆ چارەسەر بکەن.

رۆژی 31-12-2022 هاونیشتمانییەک بەناوی رەمەزان حوسێن کە پیشەی پۆلیسە، خانووەکەی سووتا و بەو هۆیەوە بڕی 36 ملیۆن دیناری عێراقی و 5000 دۆلاری ئەمریکی لە ماڵەکەیدا سووتا.

ئەمڕۆ دووشەممە 02-01-2023 سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی راگەیاند، دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی ئاگاداری سووتانی پارەی هاونیشتمانییەکی چەمچەماڵ بوو، بڕیاریدا سەرجەم پارە سووتاوەکەی بۆ بگۆڕدرێتەوە.

سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشکرد، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بانکی ناوەندیی هەرێم/سلێمانیی راسپاردووە پارە سووتاوەکە بە پارەی نوێ بۆ هاونیشتمانییەکە بگۆڕێتەوە.