پارێزگای هەولێر: پلانی جەژن وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پارێزگای هەولێر: پلانی جەژن وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا

پارێزگای هەولێر: پلانی جەژن وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
پارێزگای هەولێر: پلانی جەژن وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا
0

لایک

نوسینگەی پارێزگای هەولێر (ئەربیل) رایگەیاند، پلانی جەژن وەکو خۆی و بەسەرکەوتوویی و بەبێ گیروگرفت جێبەجێکرا.

لەراگەیەندراوێکدا نوسینگەی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بە چوار رۆژی جەژن داوە و لەبارەی پلانی ئەمنییەوە رایگەیاندووە، “سەبارەت بە پلانی ئەمنی و ئامادەباشی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بەبەشداری سەرجەم هێزەکان لەهەموو بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لە ڕۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی جێبەجێکران، ئاماری تاوانەکانیش بەمشێوەیەی بوو، (41) تاوان تۆمارکراوە، (36) تاوان ئاشکراکراوە، (5) تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە”.

هەرچی لەبارەی هاتووچۆوە پارێزگا دەڵێت، “سەبارەت بەپلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی جێبەجێکران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بەڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا، (14) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و لەئەنجامیاندا (6) کەس برینداربون و (3) کەسیش گیانیان لەدەستدا”.

هەروەها لەبارەی رووداوەکانی بەرگی شارستانیشەوە ئاماژە بەوەدراوە کە 7 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ڕاگەیندراوێک لەنووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە

بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان، بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر لەلایەن لێژنەی ئەمنی پارێزگا ئامادەکرابوو، بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان، پلانەکە وەکوخۆی و بەسەرکەوتووی و بەبێ گیر و گرفت جێبەجێکرا.
ئاماری گشتیی ڕووداوەکانیش لە ڕۆژانی جەژن، لەسنووری پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:-

یەکەم/ پۆلیس:-
سەبارەت بە پلانی ئەمنی و ئامادەباشی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بەبەشداری سەرجەم هێزەکان لەهەموو بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لە ڕۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی جێبەجێکران، ئاماری تاوانەکانیش بەمشێوەیەی بوو، (41) تاوان تۆمارکراوە، (36) تاوان ئاشکراکراوە، (5) تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوە دایە.

دووەم/ هاتووچۆ:-
سەبارەت بەپلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی جێبەجێکران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بەڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا، (14) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و لەئەنجامیاندا (6) کەس برینداربون و (3) کەسیش گیانیان لەدەستدا.

سێیەم/ بەرگری شارستانی:-
تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژن لە ئەرک دابوون، لەوماویەشدا (7) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، سەرجەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکانیش لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون و خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتۆتەوە.

چوارەم/ گەشتوگوزار:-
سەبارەت بەپلانی گەشتوگوزار، بۆ ڕۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بەسەرکەوتووی جێبەجێکران، وەک دانانی لیژنەی تایبەت بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاری پیویست بۆ گەشتیاران لە بازگەکان و دابەشکردنی ژمارەی تەلەفۆنی لیژنەکان بەسەر گرووپە گەشتیارییەکان و گەشتیاران بۆ ئەوەی ھاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی هەر رووداوێك یان گیروگرفتێك. هەروەها پێکھێنانی لێژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون لە ڕەوشی گەشتیاران لە بنکە گەشتیارییەکان بەمەبەستی دڵنیابوون لەپێشکەشکردنی خزمتگوزاری تەواو بە گەشتیاران، ئەمەجگە لەئاگادارکردنەوەی سەرجەم ڕێستوڕانتەکان و پێدانی ڕێنمایی لە کردنەوەی ریستۆرانتەکانیان بۆ پیشوازیکردن لە گەشتیاران لە رۆژانی جەژن و چاودێریکردنی نرخ لە بنکە گەشتیارییەکان. ژمارەی ئەو گەشیارانەشی تەنها لە ڕۆژانی پشووی جەژن سەردانی هەولێر پایتەختیان کردووە بریتی بوو لە( 158،883)سەد و پەنجا و هەشت هەزار و هەشت سەد و هەشتاو سێ گەشتیار.

ویڕای دەستخۆشیمان لەهێزە ئەمنیەکان و ئاسایشی بازگەکان و تیمەکانی تەندروستیی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و سەرجەم قائیمقامیەت و ناحییەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە ڕۆژان جەژن، جارێکی تر هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەولێر دڵنییا دەکەینەوە، وەک هەمیشە لەخزمەتی ئێوەدا دەبین و بەهەموو توانایەکمانەوە بەپشت بەستن بەتوانا و چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ، شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەروماڵ و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2022.7.12