راکان جبووری، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، “پارێزگای کەرکوک لە رووی خزمەتگوزاری بەنزین و کارەبا خراپترین پارێزگایە”.
راكان جبووری له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد، سه‌ردانی به‌په‌له‌ی پارێزگای كه‌ركوك بكات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌نزین و كاره‌بای پارێزگاكه.
جبووری ئاماژەی بەوە کرد، حكومه‌تی فیدڕاڵی و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی سوته‌مه‌نی و كاره‌با جیاوازی له‌نێوان پارێزگاكان ده‌كه‌ن و كه‌ركوك په‌راوێزخراوه.
وتیشی، “داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌م، سه‌ردانی به‌په‌له‌ی كه‌ركوك بكات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی و خراپی ره‌وشی كاره‌با، چونكه كه‌ركوك له‌ڕووی كاره‌با و سوته‌مه‌نیه‌وه خراپترین پارێزگای عێراقه”.