پارێزگاری هەولێر: 138 بیری نوێ لێدەدرێت

پارێزگاری هەولێر: 138 بیری نوێ لێدەدرێت

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بۆ رووبەڕبوونەوەی وشكەساڵی 138 بیری نوێ لێدەدرێت و لە سێیەم رۆژی جەژنەوە رێكارەكانی لێدانی بیرەكان دەستپێدەكەن.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پارێزگاری هەولێر: 138 بیری نوێ لێدەدرێت
0

لایک

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بۆ رووبەڕبوونەوەی وشكەساڵی 138 بیری نوێ لێدەدرێت و لە سێیەم رۆژی جەژنەوە رێكارەكانی لێدانی بیرەكان دەستپێدەكەن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ لە هەولێر 250 ملیمەتر باران باریوە كاریگەری لەسەر رێژەی ئاوی ژێرزەوی دروستكردووە بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕی حەوت ملیار و 654 ملیۆن دینار بۆ لێدانی 138 بیری نوێ لێدەدرێت كە ژوورێكی عەمەلیات پێكهێندراوە و تەنها یەكەم ڕۆژ و دووەم رۆژی جەژن دەرفەتیان هەیە و سێیەم رۆژی جەژن دەستبەكاربن.

ئاشكرایكرد، لەچەند رۆژی رابردوودا بە بڕی 4 ملیار و707 ملیۆن دینار بۆ پێویستییەكانی تایبەت بە ترومپا و مزەخەكان تەرخانكراون.

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، كەمی رێژەی بارانبارین لەمساڵدا كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی هەبووە.