ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر(ئەربیل)، دوای رووداوی تەقینەوەکەی شاری سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا هاوخه‌می و پشتیوانی هه‌ولێری بۆ سلێمانی ده‌ربڕی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی راگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی، دوای رووداوه‌كه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانى رووداوە نەخوازراوەکەى ئێوارەى ئەمڕۆ شارى سلێمانى دەربڕى، کە بەهۆى تەقینەوەی غاز روویدا و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ برینداران خواست.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، پارێزگاری هه‌ولێر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، ئامادەیی ھەرچی پێویستى و هاوکاریی تیمەکانی تەندروستى و فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی هەولێریشى نیشاندا بۆ بەھاناوەچوونى زیانلێکەوتووان.