پارێزگاری هەولێر: لەمەودوا بۆ دابەشکردنی بەنزین شێوازی تاک و جووت پەیرەو دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پارێزگاری هەولێر: لەمەودوا بۆ دابەشکردنی بەنزین شێوازی تاک و جووت پەیرەو دەکرێت

پارێزگاری هەولێر: لەمەودوا بۆ دابەشکردنی بەنزین شێوازی تاک و جووت پەیرەو دەکرێت

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەشێک لە بەرزبوونەوەی نرخەکان پەیوەندیدارە بە بەرزبوونەوەی نرخ لەسەر ئاستی جیهان و لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە، بەڵام ئەوی پەیوەندیدارە بە بازرگان و دوکاندارەکانە بە هیچ جۆرێک رێگەیان پێنادرێت نرخەکان بەرزبکەنەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پارێزگاری هەولێر: لەمەودوا بۆ دابەشکردنی بەنزین شێوازی تاک و جووت پەیرەو دەکرێت
0

لایک

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەشێک لە بەرزبوونەوەی نرخەکان پەیوەندیدارە بە بەرزبوونەوەی نرخ لەسەر ئاستی جیهان و لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە، بەڵام ئەوی پەیوەندیدارە بە بازرگان و دوکاندارەکانە بە هیچ جۆرێک رێگەیان پێنادرێت نرخەکان بەرزبکەنەوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەسەر ئاستی جیهانی نرخەکان بەرزبوونەتەوە و ناتوانرێت رێگری لێ بکرێت و بەهۆی نزیکبوونەوەی نەورۆزەوە رەنگە هەوڵ هەبێت بۆ بەرزکردنەوەی نرخ بەڵام بە هیچ جۆرێک رێگەی پێ نادەین و نزیبوونەوەی رەمەزانیش هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی شمەک لە بازاڕەکاندا بەڵام بە هیچ جۆرێک رێگە بە بەرزبوونەوەی نرخەکان نادەین.

باسی لەوەشکردووە چەند بڕیاریێکیان لەبارەی سوتەمەنییەوە داوە و باسیان لەوەکردووە، هەر بەنزینخانەیەک ببێتە هۆکار بۆ دروستبوونی ئاستەنگ ئەوا هەوڵدەدەن شوێنەکەی بگڕۆن تا نەبێتە هۆکاری قەرەباڵغی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە حەوت بەنزینخانە بە سیستەمی تاک و جوت دابین دەکەن بۆ ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان و شەش بەنزینخانە بۆ تەکسییەکان و بانزینخانەیەک بۆ پاس و هۆکارەکانی دیکەی گواستنەوە و لە 24ی مانگەوە جێبەجێ دەکرێت.

لەبارەی نرخی نان و سەموونەوە باسی لەوەکرد، نرخەکان وەک پێشتر دەمێننەوە و هەشت نانی تاک بە هەزار دینار دەبێت و هەشت سەمونیش بە هەزار دینار دەبێت و هەوڵدەدەن ئارد و غاز بۆ نانەوانەکان دابین بکەن و داشکاندنی نرخی 20٪ی کارەبا بەردەوامی دەبێت.