عه‌ممار جبوری بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له پۆستی پارێزگاری سه‌ڵاحه‌ددین دوورخرایەوە.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك لە ئەنجومەنی نوێنەران له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، به‌زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی پەرلەمانتاران عه‌ممار جبوری له‌پۆستی پارێزگاری سه‌ڵاحه‌ددین دوورخراوه‌ته‌وه.
هۆكاری دوورخستنەوەکەش بۆ خراپ به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیبوو، له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی عه‌ممار جبوری له‌پۆستی پارێزگاری سه‌ڵاحه‌ددین و دواتریش به‌نوسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كردبوو.