مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بهمیدیاكانی عێراقی راگهیاند: هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکیی لەپشت دابەزینی بەهۆی دینارەوەن، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاتییە و لە هەوڵی چارەسەرکردنيدان.
ئاماژەی بەوەشکردووە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەهای دۆلار لهبهرامبهر دیناری عێراقی دادەبەزێت.
مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راشیگهیاندووه، بڕی دۆلاری نەقدیمان بۆ بازاڕەکان زیاد کردووه و چەند بانکێکیشی راسپێردراون بۆ فرۆشتنی راستەوخۆی دۆلار بە هاووڵاتییان لهپێناو سوود گهیاندن و كۆنتڕۆڵی بازاڕ.
پێشتر بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێک لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دینار بۆ هەر دۆلارێک دانرا ، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێک.
شایەنی باسە دوای ئەوەی بانكی ناوەندی عێراق چەند رێكارێكی بۆ فرۆشتنی دۆلار گرتەبەر، نرخی ئەو دراوە رووی لە بەرزبوونەوە كرد.