یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی تووشی پێکان هاتووە.
هاوکات، راستەوخۆ دوای پێکانی مێسی دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پرۆگرامی چارەسەرکردن، بۆ پاراستنی پێی چەپی ناوبراو لە هەوکردن.
شایەنی باسە، یانەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا بەیاننامەی نوێ دەربارەی مێسی بڵاودەکرێتەوە.