سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیک له پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه پارتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق كاندید كرد.
تەبا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیک له پارتیه‌وه زانیویه‌تی، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوه به كاندیدكردنی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، هۆشیار زێباری كاندیدی یه‌كه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵیه‌وه و به‌تۆمه‌تی شیاو نه‌بوون بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار و ژماره‌یه‌ک تۆمه‌ت، لهكاندیدبوون بۆ ئه‌و پۆسته دورخرایه‌وه.
دادگای فیدڕاڵی عێراق دوێنێ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی دادگادا بڕیاردراوه كه كاندیدبونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار رەتبکرێتەوە، به‌هۆی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگاوه ئاڕاسته‌ی كراوه، به‌وپێیه‌ش لهكاندیدبون بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دورخرایه‌وه.
رۆژی 6ی ئه‌م مانگه، دادگای فیدڕاڵی عێراق له دوای سكاڵای چوار په‌رله‌مانتار كه سیانیان یه‌كێتین و ئه‌وی دیكه‌یان سه‌ربه‌خۆیه، له‌باره‌ی بڕیاری په‌سه‌ندكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوه‌وه و بڕیاریدا، په‌سه‌ندكردنی كاندیكردنی هۆشیاری زێباری له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌ستوری نه‌بوه و كاندیدبونه‌كه‌ی راگرت، چونكه ئه‌و كاندیده ئه‌و مه‌رجانه‌ی تیادا نیه كه له مادده‌ی 68ی ده‌ستوردا هاتون، ئه‌مه‌ش پێشێلكار راشكانهوانهی ده‌ستوره به‌وپێیه‌ی مه‌رجه‌كانی “باشی ناوبانگ”ی تێدا نییه.