پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی به سه‌رپه‌رشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی حیزبەکە به‌ڕێوه‌چوو. لە راگەیەندراوەکە ته‌واوی بڕیار و راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه له شه‌ش ته‌وه‌ردا خراوەتەڕوو.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی عێراق كرا و باس له كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و هه‌وڵه‌كانی نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان و شكاندنی چه‌قبه‌ستویی سیاسی كرا، كه خۆی له زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له رۆژانی داهاتوودا ده‌بینێته‌وه.
ئاماژە بەوەشکراوە، “داكۆكی له ته‌واوی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و دروستكردنی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان ده‌كه‌ین، له‌وانه‌ش: ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ و دامه‌زراندنه‌وه‌ی دادگای فیدراڵ به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و دانانی یاسای نه‌وت و غاز”.
هەروەها جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا و هەروەها پەرلەمان کارەکانی خۆی جێبەجێ بکات بە کاراکردنەوەی کۆمسیۆن.

1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت