پارتی، سەدری و سوننەکان بەربژێری سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانیان دیاریکرد
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پارتی، سەدری و سوننەکان بەربژێری سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانیان دیاریکرد

پارتی، سەدری و سوننەکان بەربژێری سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانیان دیاریکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
پارتی، سەدری و سوننەکان بەربژێری سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانیان دیاریکرد
0

لایک

رەوتی سەدر، سوننەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان فراکسیۆنێکی هاوبەشیان لە پەرلەمانی عێراق بەناوی فراکسیۆنی “رزگاری نیشتیمان”یان پێکهێنا و رایانگەیاند، فراکسیۆنە هاوبەشەکە رێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و جەعفەر سەدر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید دەکات.

سه‌رۆكی كوتله‌ی سه‌در، حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌ک پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در وه‌ک پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ناسێنێت.

بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، دانیشتنی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا، به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور سه‌رۆككۆمار پاڵێوراوی كوتله‌ی زۆرینه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانه‌ راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.