لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەی بەوە کرد کە یەکەمجارە لە مێژوى خوێندنى باڵا زۆرترین پێشکەشکار و دەرچوى ١٢ى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگیرێت.
هاوکات لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژە بەوە درا بڕیار وایە لەسەدا ١٠٠ی پێشکەشکارانی ئەمساڵ وەردەگیرێن.
شایەنی باسە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا راشگەیەندرا کە پلانیان داناوە بۆ وەرگرتنى ٥٦ هەزار و ٨٠٤ پێشکەشکارى ١٢ى ئامادەى لە زانکۆ و پەیمانگاکان.