وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له به‌ر ڕۆشنایی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، 107 خوێندكاری دیكه له كۆلێژه‌كانی (پزیشكی گشتی، پزیشكی ددان، ده‌رمانسازی) به‌شێوه‌ی پارالێل بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیران.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “له ماوه‌ی ڕابردودا به‌شێك له ده‌رچوانی ساڵانی ڕابردو داواكارییان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت كرد بۆ وه‌رگرتنیان له كۆلێژه پزیشكییه‌كان به‌شێوه‌ی پارالێل، بۆ ئه‌وه‌ش داوای زیادكردنی كورسی پارالێڵیان كرد، بۆ ئه‌مه‌ش داوكارییهكهیان له كۆبونه‌وه‌ی ژماره 7ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاسپارده‌ی لیژنه‌یه‌ك كرا بۆ دیراسه‌كردن و دیاریكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كان به‌پێی توانای زانكۆكان”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، “لیژنه‌كه تاوتوێی سه‌رجه‌م لایه‌نه زانستییه‌كانی بابه‌ته‌كه‌و ژماره‌ی كورسیه‌كانی به‌پێی توانای زانكۆكان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ریه‌ك له كۆلێژه‌كان كرد، له ئه‌نجامداو له ژێر ڕۆشنایی پێشنیازه‌كانی لیژنه‌كه، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بڕیاریدا به‌وه‌رگرتنی 107 خوێندكاری دیكه له كۆلێژه‌كانی (پزیشكی گشتی، پزیشكی ددان، ده‌رمانسازی) به‌شێوه‌ی پارالێل”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “جگه له‌و ده‌رچوانه‌ی كه ساڵی پار خۆیان له كۆلێژه‌كانی پزیشكی گشتی وه‌رگیرابون، هه‌مو ئه‌و ده‌رچوانه‌ی كه ساڵانی ڕابردو پۆلی 12یان ته‌واو كردبو، به‌ڵام ئه‌مساڵ دوباره داواكارییان پێشكه‌ش كردبو تا به‌سیستمی پارالێل له كۆلێژه پزیشكییه‌كان وه‌ربگیرێن، له ئه‌نجامدا سه‌رجه‌میان چونه پێشبڕكێی وه‌رگرتن بۆ كورسییه زیادكراوه‌كان، له ئه‌نجامدا 107 خوێندكاری دیكه له ده‌رچوانی ساڵانی ڕابردو وه‌رگیران، كه ناوه‌كانیان و كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتنیان له‌م لیسته‌ی خواره‌وه‌دا هاتوه”.