وەزیرەکەی سەدر داوا دەکات عامری لە چوارچێوەی هەماهەنگی بکشێتەوە

وەزیرەکەی سەدر داوا دەکات عامری لە چوارچێوەی هەماهەنگی بکشێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزیرەکەی سەدر داوا دەکات عامری لە چوارچێوەی هەماهەنگی بکشێتەوە
0

لایک

ساڵح محەمەد عیراقی کە بە وەزیرەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ناسراوە وەڵامی پەیامەکەی هادی عامری دایەوە و رایگەیاند کە بە سێ مەرج دەست بە دیالۆگ لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی دەکرێتەوە.

لەتویتێکدا ساڵح محەمەد عیراقی لە هەژماری فەرمی خۆی سێ مەرجی راگەیاند بۆ دەستپێکردنەوەی دیالۆگ لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی و یەکەم مەرجیشی کشانەوەی هادی عامری ـیە لە چوارچێوەی هەماهەنگی.

هاوکات ساڵح محەمەد یراقی رایگەیاندووە کە مەرجی دووەم ئەوەیە کە پێویستە هادی عامری سەرکۆنەی تۆمارە دەنگییەکانی نوری مالیکی بکات کە لەلایەن وەزیرەکەی سەدرەوە بە (سپایکەرمان) ناوی هێنراوە.

لە مەرجی سێیەمیشدا ئاماژە بە چاکسازی کراوە و ساڵح محەمەد عیراقی دەڵێت، “تۆ لەوانە بوویت کە واژۆت لەسەر بەڵگەنامەى چاکسازى کردووە کە جێبەجێنەکرا. کێ گەرەنتى ئەوە دەدات دیالۆگى چاکسازى جێبەجێبکرێت؟ پێویستە گەرەنتییەک بدەیت بۆ ئەوەى عێراق لە کەڵبەى گەندەڵى رزگار بکرێت”.

هەر ئەمڕۆ هادی عامری لە راگەیەندراوێکدا داوای لە موقتەدا سەدر و لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردبوو بۆ ئەوەی دەست بە دیالۆگ بکەن.