وەزیرەکانی یەکێتی لە گرووپی وەتسئەپی ئەنجوومەنی وەزیران چوونە دەرەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیرەکانی یەکێتی لە گرووپی وەتسئەپی ئەنجوومەنی وەزیران چوونە دەرەوە

وەزیرەکانی یەکێتی لە گرووپی وەتسئەپی ئەنجوومەنی وەزیران چوونە دەرەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وەزیرەکانی یەکێتی لە گرووپی وەتسئەپی ئەنجوومەنی وەزیران چوونە دەرەوە
0

لایک

وەزیرەکانی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم، لە گرووپی وەتسئەپی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچوون.

بەپێی زانیارییەکان ، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 15-01-2023 هەریەکە لە حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری؛ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ؛ ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دارا رەشید، وەزیری پلاندانان لە گرووپی وەتسئەپی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچوون.

دەرچوونی ئەو وەزیرانەی تیمی یەکێتی لە ئەنجوومەنی وەزیران، دوای ئەوە هات کە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، “دەبێت لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەت پاڵپشتی لە حکومەت بکەن و نابێت لە ناو حکومەت بن و رۆڵی ئۆپۆزیسیۆن ببینن.”

 وتیشی، “پێویستە وەزیر و تیمە وەزارییەکانیش جێبەجێکاری ئەجێندای حکومی بن و نابێت کێشە و ئاڵۆزییە سیاسییەکان بگوازنە ناو حکومەت. دەبێت کێشە سیاسییەکان لە دەرەوەی حکومەت هەوڵی چارەسەرکردنیان بدرێت نەک کاری حکومەت پەک بخەن.”