وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڕیاریدا بە بلۆک کردنی سەرجەم سایتە سێکیسییەکان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڕیاریدا بە بلۆک کردنی سەرجەم سایتە سێکیسییەکان

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڕیاریدا بە بلۆک کردنی سەرجەم سایتە سێکیسییەکان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڕیاریدا بە بلۆک کردنی سەرجەم سایتە سێکیسییەکان
0

لایک

وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی راسپارد، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێن به‌مه‌به‌ستی بلۆككردن و سنورداركردنی سه‌رجه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پۆڕنۆگرافیه‌كان (سێكسی) له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌یام یاسری وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كان راسپارده‌ی بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ركردووه‌، رێكاره‌كانی بلۆككردن و داخستنی سایته‌ پۆرنۆگرافییەکان (سێكسیه‌كان) له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق جێبه‌جێبكه‌ن.

ئه‌و نوسراوه‌ی وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق، ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیاری بلۆككردن و سنورداركردنی ماڵپه‌ڕه‌ پۆڕنۆگرافیه‌كان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی نیسانی سالی 2019 بە واژۆى (101) پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی سایتە سێکسییەکان ئاڕاستەى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق کرا و داوا کرابوو پڕۆژە یاسایەک دەربکرێت بۆ پاراستنى کۆمەڵگەى عێراقى لە؛ دیاردەى بڵاوبوونەوەى فیلمە سێکسییەکان، و ئەوە خراوەتەڕو کە ئەو دیاردەیە کاریگەى کۆمەڵایەتى و توندروستى و ئەخلاقى لە سەر هاوڵاتیان دەبێت.


هاوکات لە هەرێمیش، لەمانگی ئابی ئەمساڵدا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڕیاریدا لەرێگەی “پاکێجی ئینتەرنێتی خێزانی”یەوە لە ماوەی مانگێکدا هەمو کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کاربکەن بۆ فلتەر و بلۆککردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان، قومارکردن و رێکلامی خواردنەوەی کحولی، لەسەر کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتیش پابەند دەکرێت کە خێرایی ئینتەرنێتی ئەو پاکێجە لە ئینتەرنێتی دیکە زیاتر بێت.