وەزیری کارەبا: بە مەبەستی ئەنجامدانی تێست 48 کاتژمێر کارەبا بە بەرەوامی دەدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری کارەبا: بە مەبەستی ئەنجامدانی تێست 48 کاتژمێر کارەبا بە بەرەوامی دەدرێت

وەزیری کارەبا: بە مەبەستی ئەنجامدانی تێست 48 کاتژمێر کارەبا بە بەرەوامی دەدرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزیری کارەبا: بە مەبەستی ئەنجامدانی تێست 48 کاتژمێر کارەبا بە بەرەوامی دەدرێت
0

لایک

کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا لە دیدارێکدا لەگەڵ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پڕۆژە نوێیەکانی کارەبای خستەڕوو، کە بە مەبەستی پشتگیریی لە پرۆژە و خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و چۆنییەتی دابەشکردنی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگاکان سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.

وەزیری کارەبا رایگەیاند ئەو بڕە کارەبایەی کە بەرهەم دێت، لە رێگەی پشکنینی 48 کاتژمێری لەسەر ئاستی پارێزگاکان تێست دەکرێت و پشکی پارێزگاکان دیاری دەکرێت.

ئەمڕۆ تێستەکە بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە هەولێر(ئەربیل) دەکرێت و لەم ماوەیەدا، پارێزگای هەولێر کارەبای 24 کاتژمێریی دەبێت، پاش ئەوەی کە لە سلێمانی و هەڵەبجە تێست کرا.

سەعدی ئەحمەد پیرە لەمبارەیەوە وتی، “کارەبا سێکتەرێکی خزمەتگوزارییە و بۆ خەڵکە و پێویستە هەمووان پاڵپشتی لە کار و پرۆژەکانی وەزارەت بکەن”.