وەزیری کارەبای هەرێم: لە وەرزی هاویندا بەراورد بە وەرزی زستان خواست لەسەر کارەبا کەمترە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزیری کارەبای هەرێم: لە وەرزی هاویندا بەراورد بە وەرزی زستان خواست لەسەر کارەبا کەمترە

وەزیری کارەبای هەرێم: لە وەرزی هاویندا بەراورد بە وەرزی زستان خواست لەسەر کارەبا کەمترە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزیری کارەبای هەرێم: لە وەرزی هاویندا بەراورد بە وەرزی زستان خواست لەسەر کارەبا کەمترە
0

لایک

وەزیری کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت لە وەرزی هاویندا بەراورد بە وەرزی زستان خواست لەسەر کارەبا کەمترە، دەشڵێت لە وەرزی هاویندا خواست لەسەر کارەبا دەگاتە 4500 مێگاوات لەکاتێکدا لە وەرزی زستاندا 6500 مێگاوات کارەبایە.

ئەمڕۆ هەینی، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم بڵاویکردوەتەوە،”ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان 6902 شەش هەزار و نۆسەدو دو مێگاوات کارەبایە، خواستیش لەسەر کارەبا بەگوێرەی وەرزەکان دەگۆڕێت بەشێوەیەک لە وەرزی پایز و بەهاردا دەگاتە کەمترین ئاستی کە 3500 سێ هەزار و پێنجسەد مێگاوات کارەبایە”.

روونیشیکردوەتەوە،” لەوەرزی زستاندا بەراورد بە وەرزی هاوین خواست لەسەر کارەبا زیاترە،  لە وەرزی هاویندا خواست لەسەر کارەبا دەگاتە 4500 مێگاوات لەکاتێکدا لە وەرزی زستاندا 6500 مێگاوات کارەبایە”.

ساڵانە و لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما، بەهۆی زۆری خواست لەسەر کارەبا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەکاتەوە و ئەمەش کێشە بۆ بەشێک لە هاووڵاتیان دروست دەکات بۆ چارەسەری ئەم کێشەیەش پێشتر لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا بڕیاردرا، بۆ بەرەنگاربوونەوە هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا لە گەرمای ئەم هاوینە، ژمارەیەک لە یەکەکانی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن.