ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17-12-2022، زیاد عه‌لی فازڵ، وه‌زیری كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، پلانێكیان داڕشتووه به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه كاریگه‌ری راسته‌قینه‌ی ده‌بێت و ئامانجی ئێستاش دابینكردنی كاره‌بایه‌كی باشتره له هاوینی داهاتودا.
زیاد عه‌لی فازڵ له‌سه‌ردانێكدا بۆ پارێزگای بابل، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی پێشكه‌وتووی كاره‌بای پارێزگاكه و كارمه‌ندانی ئه‌ندازیاری له وێستگه‌ی گه‌رمی موسه‌ییب ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، “قۆناغی داهاتوو هه‌نگاوی كرده‌یی راسته‌قینه ده‌گرینه‌به‌ر بۆ زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، پێویستیشه هه‌وڵی زیاتر بدرێت به‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كان تا ئاستی به‌رهه‌مهێنان زیاتر بكرێت”.
راشیگەیاند، پلانی كاركردنی نوێ هه‌یه به دانانی خشته‌ی كاركردن بۆ هه‌ر وێستگه‌یه‌ک، ئه‌م پلانه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی زۆر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی كاره‌با له ساڵانی داهاتوودا و له ئێستاشدا پلانه‌كه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وزه كراوه و له دانیشتنی داهاتووی حكومه‌تدا ده‌خرێته‌ڕوو.
ئەوەشی خستەڕوو، “ناتوانرێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو دۆسیه‌كاندا بكرێت، ئامانجی ئێستاش ئه‌وه‌یه هاوینی داهاتوو سه‌قامگیری زیاتر به‌ده‌ستبهێندرێت و كاره‌با باشتر بكرێت، به‌پێی پلانی به‌رده‌ستیش بڕی به‌رهه‌مهێنانی وزه بۆ 24 هه‌زار مێگاوات له هاوینی داهاتوودا زیاد ده‌كرێت”.
