وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی 29 یان 30ـی ئەم مانگە ئەنجامی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 1ـی ئامادەیی رادەگەیەندرێت.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاندووە، لە رۆژانی هەینی یان شەممە واتە (29 یان 30 ئەم مانگە) ئەنجامی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی رادەگەیەندرێت.
ئەمساڵ نزیکەی 100 هەزار قوتابی قۆناغی 12 ئامادەیی، لە بەشەکانی (زانستی، وێژەیی و پیشەییەکان) تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانیان ئەنجامدا.
وەزیری پەروەردە دەڵێت “لە ساڵی نوێی خوێندندا، پشووی رۆژانی شەممە نامێنێت”.