وەزیری پێشمەرگە پرۆسەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم تاوتوێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری پێشمەرگە پرۆسەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم تاوتوێکرد

وەزیری پێشمەرگە پرۆسەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم تاوتوێکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزیری پێشمەرگە پرۆسەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم تاوتوێکرد
0

لایک

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازیی لە وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم کرد و تاوتوێی چاکسازی و پێداویستییەکانی پێشمەرگە کرد.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە کۆبووەتەوە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، کۆبووەوە. لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆی چڕو بەرهەمدار کرا، لەسەر پێویستییەکانی ئێستای پێشمەرگە و دۆخی پێشمەرگه و پەیوەندییەکانی پێشمەرگە، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، “بەبایەخەوە بەرەو پێشبردنی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو وەزارەت و رێکخستنەوەی هێزەکان تاوتوێکرا.لەکۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر زەڕووریەتی خێراترکردنی پڕۆسەی چاکسازی سەربازی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە.