وەزیری نەوت: سەدا 80ی گرێبەستەکانی هەرێم بێ کێشەن

وەزیری نەوت: سەدا 80ی گرێبەستەکانی هەرێم بێ کێشەن

ئێحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەڕێژەی سەدا 80ی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم دروستن و کێشەیان نییە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزیری نەوت: سەدا 80ی گرێبەستەکانی هەرێم بێ کێشەن
0

لایک

ئێحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەڕێژەی سەدا 80ی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم دروستن و کێشەیان نییە.

ئێحسان عەبدولجەبار لە ھەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی ئاسمانیی فورات باسی لە دۆسیەی نەوتی ھەرێمی کورستان کرد.

وەزیری نەوت رایگەیاند کە بەجێبەجێ کردنی سێ خاڵ، دەتوانن دۆسیەی نەوت لەگەڵ ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن، یەکەم پێداچوونەوە بەگرێبەستە نەوتییەکان‌، دووەمیش دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتە سەربە حکوومەتی فیدراڵیی لە ھەرێم و سێیەمی بە ھاوبەشی دۆسیەی نەوت لەگەڵ ھەرێم بەڕێوەببەن.

وتیشی “بە ئەمانەتەوە ئەوە دەڵێم، ھەرێمی کوردستان تاوانێکی گەورەی نەکردووە، ھەڵسەنگاندنمان بۆ گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە، دەرکەوتووە بەڕێژەی سەدا 80ی ئەو گرێبەستانە دروستن و کێشەیان نییە، بەڵام کێشە لە سەدا 20ی گرێبەستەکاندا ھەیە و ھەوڵدەدەین بە گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم چارەسەریان بکەین”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت رۆژی 11ی ئەم مانگە وەزیری نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە دەبێت پێداچونەوە بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێم بکرێت و وتی “ھەژمارێکی بانکی لە بانکە جیھانییەکان دەکرێتەوە بە مەبەستی دانانی سەرجەم داھاتەکانی فرۆشتن و ھەناردەکردنی نەوتی خاو کە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە خاوەندارێتـی دەکرێـت و بۆ دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم لەکاتی دواکەوتنی ناردنی لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە، بەکاردەھێندرێت”.