ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، وەزارەته‌كه‌ی لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم، بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ رۆژنامه‌ی “سه‌باح”ی نیمچە فەرمی عێراق دوا و وتی، “به گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی بڕیاره‌كه بێت و داهاته‌كه‌ی راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی بكات، كه ئه‌مه به‌پێی ده‌ستوور مافی وه‌زاره‌تی نه‌وته”.
وتیشی، “وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات رێگه‌چاره‌یه‌كی یاسایی بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ناكۆییه‌كی نێوان هه‌ردوولا بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی ده‌ره‌كی نییه و له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر كراوه”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت