رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم، سەردانی بریندارەکانی هێرشەکەی سەر هەولێر، کرد کە لە نەخۆشخانەی ئێمەرجینسی چارەسەریان بۆ دەکرێت.
رێبەر ئەحمەد، لە میانی سەردانەکەدا بۆ رۆژنامەنووسان دوا و رایگەیاند، “مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشەکە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا”.
وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوە کرد، ئەم جۆرە هێرشانە چەند جارێکە دووبارە دەبنەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە. وتیشی “گروپی بەدەر لە یاسا ئەم هێرشانە ئەنجام دەدەن”.
سەبارەت بە زیانەکانیش ئەوەی خستەڕوو، 3 کەس بە سوکی برینداربوونە و 3 ئۆتۆمبێل زیانی بەرکەوتووە.