حكومه‌تی هه‌رێم كاروانێكی هاوكاریی و كۆمه‌ک بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا ره‌وانه ده‌كات.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیاردرا هاوكاری و كۆمه‌كی مرۆیی ره‌وانه‌ی توركیا بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆیی حكومه‌تی هه‌رێم، له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر سنووری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه رایگه‌یاند، به راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه فه‌رمانی به گشت داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كردووه، هه‌رچی له توانادایه به‌رده‌ستی بكه‌ین و ره‌وانه‌ی ئه‌وبه‌ری سنووری بكرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆ وتی، “له‌لایه‌ن توركیاوه داوا له هه‌رێمی كوردستان كراوه تیمی ته‌ندروستی و جه‌ی سی سی بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوان و رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ژێر داروپه‌ردوو ماونه‌ته‌وه، ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ین”.
هه‌روه‌ها وتیشی، “داموده‌زگا حكومییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ییان هه‌یه هاوكاری بۆ سووریا ره‌وانه بكات”.
ده‌شڵێت، كاروانی دیكه‌ی هاوكاریش بۆ شوێنی رووداوه‌كان به‌ڕێده‌كه‌ین”.