وەزیری ناوخۆ: زۆربەی شوێنی چەکفرۆشان داخرا

وەزیری ناوخۆ: زۆربەی شوێنی چەکفرۆشان داخرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزیری ناوخۆ: زۆربەی شوێنی چەکفرۆشان داخرا
0

لایک

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، زۆربەی هەرە زۆری شوێنی چەکفرۆشان داخراوە و هێزە ئەمنییەکان لە جێبەجێکردنی یاساکان دەستکراوە دەبێت.

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد کە وەکو وەزارەتی ناوخۆ و دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە لەگەڵ پارێزگارەکان و فرمانی سەرۆکی حکومەت بە پارێزگارەکان راسپاردوو ەکە پێویستە سەرجەم مەیدان و شوێنەکانی چەک فرۆشتن سەرەڕای هەبوونی مۆڵەت دەبێت دەستبەجێ دابخرێن.

هاوکات وەزیری ناوخۆ وتیشی، “خۆشبەختانە پارێزگارەکان لەماوەیەکی کورتدا بەشێکی زۆری فرمانەکەیان جێبەجێکردووە و قسەم لەگەڵ پارێزگارەکان کرد کە فەرمانەکە وەکو خۆی جێبەجێ کراوە. هەرچی شوینی چەک فرۆشتنە داخراوە. ئەمە بۆ کاتیکی دیاریکراوە تاوەکو یاسای نوێ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

رێبەر ئەحمەد وتیشی، “لە هەفتەی داهاتوودا سەرجەم رێنماییەکان دەردەچن و بە مێکانیزم و شێوازیکی یاسایی و نوێ پەیوەندیی نێوان ئەم شوێنانەی چەک فرۆشتن لەگەڵ حکومەت وە شێوازی کڕین و مامەڵەکردن لەلایەن هاووڵاتییانەوە وە کێ مەرجی کڕین و مەرجی وەرگرتنی چەکی هەیە یاخود هەڵگرتنی چەکی هەیە، بە دیجیتاڵی دەکرێت و بایۆمەتری وەردەگیرێت لە هەموو ئەو کەسانەی کە چەکیان لەلایە  یاخود هەموو ئەو کەسانەی کە داوا دەکەن چەک هەڵبگرن”.

وەزیری ناوخۆ وتیشی، “لە ماوەی رابردوو لەسەر فرمانی بەڕێز سەرۆکی حکومەت پێویستە گرنگی بە سەرپێچییەکانی هاتووچۆ بدرێت بۆ ئەوەی سەلامەتی هاتووچۆ بۆ هەموو هاووڵاتیان فەراهەم بکرێت، بڕیارمان دا هەر هاووڵاتییەک نەشرە و فەڕاڕەی پۆلیس بەکار بهێنێت، یاخود دەستکاری ژمارەی تابلۆ و رەنگی سەیارەکانی بکات، یاخود بەدەر لە رێنماییەکانی هاتووچۆ شوفێری بکات، دەستبەجی خاوەن ئۆتۆمیلەکە دەستگیر دەکرێت و ئۆتۆمبیلەکەسی دەستی بەسەردا دەگیرێت”.

رێبەر ئەحمەد وتیشی، “لێرەوە بە هەموو لایەک رابگەیەنم، زۆر جار لە سۆشیاڵ میدیا گوێبیستی ئەوە دەبین کە کوڕ و کەسوکاری دەست رۆیشتوون، هەوڵ دەدەن بەدەر لە رێنماییەکان هەڵسوکەوت بکەن. خۆشبەختانە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاکانی ئەمنی مەفرەزەی تایبەتیان دەرکردووە و رۆژانە ئەو خەڵکانەی کە خۆیان بە دەستڕۆیشتوو و خەڵکی بەناو کوڕە مەسئول دادەنێنن، سزا دەدرێن وە ئێستا هەموویان کەوتوونەتە بەردەستی مەفرەزەکان رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە و سزادراون. دەمەووێت ئەوە رابگەیەنم کە لە هیچ کەس قبوڵ ناکرێت بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان نە ئۆۆتمبێل بخورێت ە نە سەرپێچی رێنماییەکانی هاتووچۆ بکات. لەژێر هەر پلە و پەردە و پۆستێک دابن”.

وەزیری ناوخۆ وتیشی، “برایانی پێشمەرگە شوێنێک نییە چەکی خۆیان دابنێن، ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کرد و تاوتوێی ئەمەمان کرد کە چەک نەبرێتە بۆ ماڵەوە و کۆگایەکی چەک هەبێت بۆ ئەوەی لەوێ دایبنێت”.