ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری ناوخۆی عێراق، بەهۆی جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانی بەڕێکی، ئەفسەرێکی پلەباڵای لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کازمیە دوورخستەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “عەبدولئەمیر شمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کازمیە تایبەت بە تۆمارکردنی ساڵیانەی ئۆتۆمبێل کرد و جەختی لە هەوڵەکان کردەوە بۆ کارکردن بەشێوەیەکی رێکوپێکتر، خزمەتکردن و ئاسانکردنی کاروباری هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان”.
ئەوەش هاتووە، “شمەری چاوی بە دۆسیە رووتینەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا خشاندووەتەوە و بەهۆی جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانی بەشێوەیەکی رێکوپێک، ئەفسەرێکی پلەباڵای هاتووچۆی لە کارەکەی دوورخستووەتەوە”.