ساڵح محەمەد عێراقی، کە بە وەزیری سەدر ناسراوە لە تویتێکدا لەبارەی رووداو و پێکدادانەکانی شەوی رابردوو هۆشداری بە قەیس خەزعەلی دەدات و دەڵێت، “ئەگەر خۆت لە بکوژ و تاوانباران بێبەری نەکەیت، یان نەیسەلمێنیت کە سەر بەتۆ نین، ئەوا بێ رەوشتیت”.
وەزیری سەدر لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، “هۆشداری دەدەم بە تۆ قەیس، ئەگەر خۆت لە بکوژ و تاوانباران بێبەری نەکەیت، یان نەیسەلمێنیت کە سەر بەتۆ نین، تۆش بێ رەوشتیت”.
وتیشی، “ناکرێت هەر کەسێک بیەوێت فرمانی کوشتن بە شوێنکەوتووەکانی بدات و خەڵک تیرۆر بکات، بۆیە حەشدی شەعبی بەرامبەر ئەو “تاوانە بێبەرییە”، هەر کێ بێت… ئەگەر خۆت لە بکوژ و تاوانباران بێبەری نەکەیت، یان نەیسەلمێنیت کە سەر بە تۆ نین، کەواتە تۆ بێ رەوشتیت”.