وەزیری سامانە سرووشتیەکان بەوەکالەت: ئەوەی پێویست بێت دەکرێت بۆ پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێم
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری سامانە سرووشتیەکان بەوەکالەت: ئەوەی پێویست بێت دەکرێت بۆ پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێم

وەزیری سامانە سرووشتیەکان بەوەکالەت: ئەوەی پێویست بێت دەکرێت بۆ پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێم

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزیری سامانە سرووشتیەکان بەوەکالەت: ئەوەی پێویست بێت دەکرێت بۆ پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێم
0

لایک

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کەمال ئەتروشی، وەزیری سروشتییەكان دەستیلەکارکێشایەوە و کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا کە لەئێستادا پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكانیش بە وەكالەت بەڕێوەدەبات پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، بەوئەوپەری دڵسۆزییەوە، ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیە بەڕێوە دەبات و کاریش دەکات بۆ پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێم.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەکالەت لە پەیامێکیدا سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات بۆ ئەو متمانەیەی پێی بەخشیوە و بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت رایسپاردووە.

لە پەیامەکەدا دەڵێت، “هاووڵاتیانی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە بە پێی توانا و بەئەو پەری دڵسۆزییەوە، ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیە بەڕێوەدەبەم و لە ئاست ئەم متمانەی سەرۆکوەزیران و لە خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستاندا دەبین، لە هیچ هەوڵ و کۆششێک بۆ پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان درێغی ناکەین.”

جێی باسە، ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لەماوەی رابردوودا باری تەندروستیی دکتۆر کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتیەکان جێگیر نەبووە و پرۆسەی چارەسەریشی ناوبراویش لەدەرەوەی وڵات کاتی زیاتری پێویستە، بۆیە سەرۆکی حکومەت دەستلەکارکێشانەوەی کەمال ئەتروشی پەسەندکرد و وەزیری کارەبای هەرێمیش، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە دەبات.