وەزیری سامانە سروستییەکانی هەرێم رایگەیاند، بەنزینی 690 دیناری ته‌نها بەسەر ته‌کسیه‌کان و پاس و گواستنه‌وه‌ی گشتی دابەشدەکرێت، چونکه هه‌میشه زیاتر خه‌ڵکی بێده‌رامه‌ت ئه‌و جۆره گواسته‌وه‌یه به‌کاردێنێت، به‌ڵام به‌نزینی 800 دیناریی هه‌مو خه‌ڵکی دیکە دەتوانێت سودمەند بێت، دەشڵێت پێشبینی ده‌که‌ین له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا بتوانیین کێشه‌ی سه‌ره‌کی بابه‌تی به‌نزینی نۆرماڵ نه‌مێنێت.
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە،”خواستی به‌نزین بۆ هه‌رێم له‌نێوان پێنج ملیۆن – شەش ملیۆن لیتره رۆژانه، وه‌کو پاڵاوگه ته‌نها پاڵاوگه‌ی کار و پاڵاوگه‌ی قه‌یوان هه‌یه که دو کۆمپانیان له‌هه‌رێم، بیست و پێنج هه‌زار ته‌ن Crude oil -کرۆت ئۆیل ده‌ده‌ینه پاڵاوگه‌ی کار بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند جۆره سوته‌مه‌نیه‌ک بۆ وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با له‌وانه دیزل و گازۆلین ، ئه‌و بیست و پێنج هه‌زار به‌رمیله یه‌ک ملیۆن به‌رهه‌می به‌نزینمان بۆ دابین ده‌کات، هه‌روه‌ها ڕێکه‌وتنێکی ترمان هه‌یه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌غداد که ئه‌وانیش یه‌ک ملیۆن و دوسەد و پەنجا هه‌زار لیتر دابین بکه‌ن، به‌ڵام له 1-5-2022 وه به‌هۆی هه‌ندێک کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی که پاڵاوگه‌ی کار بۆ هه‌رێم دابینی ده‌کات له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه راگیراوه، هه‌تا نزیکه‌ی 6ی مانگ که ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌رکرا وه‌کو پاڵاوگه شەش سەدو چل‌و هەشت هه‌زار لیتر بۆمان ده‌هات 7ی مانگیش یه‌ک ملیۆن و دوسەدوپەنجا لیتر هات، جارێکی تریش ئه‌وه‌یان راگرت به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی عێراق خۆشی پێویستی بابه‌تی به‌نزینه”.
ئاماژەی بەوەشکردوە،” چوارسەد دینارمان بۆ هەر لیترێک بەنزین پاڵشتی کردووه له‌پێناو ئەوەی نرخی لیترێک به‌نزین له‌جیاتی هەزار و دووسەد دینار ببێته هەشت سەد دینار، پێشبینی ده‌که‌ین له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا بتوانیین کێشه‌ی سه‌ره‌ی بابه‌تی به‌نزینی نۆرماڵ نه‌مێنێت”.
ئاشکراشیکردوە،” ئێمه دو به‌رهه‌ممان هه‌یه به‌رهه‌می کۆمپانیای کار، که یه‌ک ملیۆن لیتر ده‌کات له‌ئه‌نجامی پاڵاوتنی بیست و پێنج هه‌زار به‌رمیل ئه‌وه شەش سەد و نەوەد دیناره ئه‌وه وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه ئێمه ئه‌و به‌رهه‌مه‌مان ده‌ستنیشانکردوه ته‌نها بۆ ته‌کسیه‌کان و پاس و گواسته‌وه‌ی گشتی چونکه هه‌میشه زیاتر خه‌ڵکی بێده‌رامه‌ت ئه‌و جۆره گواسته‌وه‌یه به‌کاردێنێت، به‌نزینی شەش سەد و نەوەد دیناریی بۆ ته‌کسی و کۆسته‌ر و ئه‌وانه ده‌بن، به‌ڵام به‌نزینی هەشت سەد دیناریی بۆ هه‌مو خه‌ڵکی تر. “