سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی کە لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماتی (ADF) لە پارێزگای ئەنتاڵیای تورکیا بە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆکرانیا بە نێوەندگیری تورکیا بەڕێوەچوو رایگەیاند:
“بە هەموو شێوەیێک رەتی دەکەینەوە کە رێگای راستەقینەی گفتوگۆ لە شوێنی هەڵە بەکاربهێنرێت. ئەمڕۆ لێرە دەرکەوت هیچ شتێک ناتوانێت شوێنگرەوەی گفتوگۆکان بێت.
ئەوەمان دووپاتکردووەتەوە کە ئامادەین رۆژانە بەرگرتن لە رێڕەوی مرۆیی بکەین”.
لاڤرۆڤ بەمشێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا:
“ئەوانەی چەک دەگەیێننە ئۆکرانیا بەرپرسن لە چاڵاکییەکانی ئەو وڵاتە. ئەوانەشی سەربازی بەکرێگیراو بەکاردەهێنن هەمان بەرپرسیارییەتیان هەیە. ئێمە خوازیارین ئۆکرانیا وڵاتێکی بێلایەن بێت. لە کاتێکدا دژی فرانبوونەوەی ‘ناتۆ’ـین، مەبەستمان نییە دژی خۆپارێزی ئۆکرانیا بوەستینەوە. گەلەکەمان بەشێوەیەک بەرەنگاری ئاڵنگارییەکان دەبێتەوە. خوازیارین بەئارامترین شێوە گەلەکەمان ئەو ئاڵۆزییە تێپەڕێنێت. دەمانەوێت هەموو لایەک بە کەمترین زیان لەو ئاڵۆزییە رزگاری ببێت”.
وتیشی، “پوتین، هەرگیز لە گفتوگۆکان راناکات. ئەو دانوستانانەش تەنها بە قسە نییە. ئێمە نیگەرانین بەو هەواڵانەی کە پێنتاگۆن لە خاکی ئۆکرانیا دەیان تاقیگەی بایلۆجی سەربازی دروست دەکات. ئێمە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارانە دەگەڕێین”.