وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیدەکاتەوە “ئێران دڕۆنی بە رووسیا داوە”

وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیدەکاتەوە “ئێران دڕۆنی بە رووسیا داوە”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیدەکاتەوە “ئێران دڕۆنی بە رووسیا داوە”
0

لایک

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) بە رووسیا داوە، بەڵام ئەو درۆنانەی “چەندین مانگ پێش لە شەڕی ئۆکرانیا” بە هاوپەیمانەکەی داوە.

بە گوێڕەی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی (بی بی سی)، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، بە مەبەستی بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکرانیادا، مووشەکی بە سوپای رووسیا نەداوە.

لە مانگانی رابردوودا ژمارەیەک وڵاتی رۆژئاوایی دووپاتیانکردبووەوە کە ئێران درۆن و مووشەکی بە رووسیا داوە، بەڵام روون نییە ئاخۆ ئێران چەند دڕۆنی بە رووسیا داوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران دوو هەفتە لەمەوبەر رایگەیاندبوو، حکومەتەکەی “هیچ جۆرە چەکێکی” بە مەبەستی بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکرانیادا بە رووسیا نەداوە.

دەشڵێت، “پێش لە شەڕی ئۆکرانیا، ژمارەیەکی سنووردار درۆنمان بە رووسیا داوە و ئەگەر بۆمان دەربکەوێت لە شەڕەکەدا بەکارهاتوون، بێهەڵوێست نابین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “داوامان لە ئۆکرانیا کردووە، بەڵگەی بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی لەلایەن سوپای رووسیا، بە حکومەتی ئێران بدەن”.