وەزیری دارایی عێراق، هەناردەی نەوتی هەرێم بە نایاسایی وەسف دەکات و رایدەگەیەنێ؛ ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام نابێت.
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، رایگەیاند, ئەو بڕە پارانەی لە چوارچێوەی خەرجکرنی 12%ى بودجە بۆهەرێمی کوردستان نێردراوە لە چەند مانگی رابردوودا، لەسەر بنەمای ئەوە بووە کە هەرێمی کوردستان، پابەند بێت بە ناردنی داهاتە نەوتییەکان بۆ حکومەتی فیدراڵی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە نادرنی داهاتەکانی، بۆیە ناردنی بڕی 200 ملیارە مانگانەکە بۆهەرێم بەردەوامنابێت، ئەگەرداهاتە نەوتییەکان رادەست نەکات.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێشتر بە فەرمی دانبەوەنرابوو کە ئەو نەوتەی لە کوردستان هەیە خاوەنداریەتی بۆ حکومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە، بەڵام بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، حکومەتی هەرێم چیتر مافی ئەوەی نیە مامەڵە بەو نەوتەوە بکات، لەبەر ئەوەی خاوەنداریەتی نەوت لەئێستادا بۆ حکومەتی ناوەندی دەگەڕێتەوە.
بڕیار وابو دادگای باڵای فیدڕالی رۆژى (13)ى ئەم مانگە دانیشتنێکی تایبەت بە پرسی نادەستووری بوونی ناردنی (200) ملیارەکەی هەرێم ئەنجام بدات، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا.