وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و بەرزبوونەوەی بەهای نەوت، داهاتی عێراق دوا بە دوای دابینکردنی خەرجییەکان، 20 ملیار دۆلار داهاتی زیادی دەستکەوتووە و بۆیە لە ئێستادا حکومەت پێویستی بە قەرز نەماوە.
لەمیانی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق باسی لەوەکرد کە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆیان روونبووەتەوە و داهاتی زیاتر بۆ عێراق ماوەتەوە.
شایەنی باسە عەللاوی راشیگەیاندووە کە حکومەتی عێراق پرۆژەی جێگرەوەی بۆ پرۆژەیاسای ئسایشی خۆراک هەیە و باوەڕیشی وایە کە دادگای فیدڕاڵی بەگوێرەی روانگەی دادوەرییەوە پرۆژەکەی هەڵوەشاندووەتەوە. هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو کە وەزارەتی دارایی پابەندە بە جێبەجێکردنی بریاری دادگای فیدڕاڵی.
عەلی عەللاوی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم رایگەیاند، بڕیارەکە دەستوورییە چونکە حکومەتی هەرێم هیچ داهاتێکی رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی نەکردووە چ ئەوەی پەیوەندی بە داهاتی نەوتەوە بێت یاخود داهاتی ناوخۆ و دەروازەکان.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت