وەزیری تەندروستی: نزیکەی 20 تۆن پێداویستی پزیشکیان بۆ زیانلێکەوتووان بوومەلەرزەی تورکیا و سووریا ناردووە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزیری تەندروستی: نزیکەی 20 تۆن پێداویستی پزیشکیان بۆ زیانلێکەوتووان بوومەلەرزەی تورکیا و سووریا ناردووە

وەزیری تەندروستی: نزیکەی 20 تۆن پێداویستی پزیشکیان بۆ زیانلێکەوتووان بوومەلەرزەی تورکیا و سووریا ناردووە

شوبات 9, 2023 15:27
وەزیری تەندروستی: نزیکەی 20 تۆن پێداویستی پزیشکیان بۆ زیانلێکەوتووان بوومەلەرزەی تورکیا و سووریا ناردووە
0

لایک

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تائێستا نزیکەی 20 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکیان بۆ زیانلێکەوتووان بوومەلەرزەی تورکیا و سووریا رەوانە کردووە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کۆمەک و هاوکاری هەرێم بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەی تورکیا و سووریا رایگەیاند، بە سەرپەرشتی پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان هەڵمەتی کۆکردنەوە کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە لە شارەکانی هەرێم هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بەڕێوەدەچێت.

سامان بەرزنجی وتیشی، “وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە رێگەی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای لێکردوین دەرمان و پێداویستی تەندروستی زیاتر پێشکەش بە وڵاتەکە بکەین، چونکە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی تورکیا پێویستیان بە چارەسەری تەندروستی هەیە، لەسەر رەزامەندیی و راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەموو ئامادەییەکی بۆ هاوکاری پیشانداوە، وەکو وەزارەتی تەندروستی بەشدارین لە کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “تائێستا نزیکەی 20 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکیمان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە رەوانە کردووە، هاوکات دەزگای خێرخوازی بارزانی پێداویستی زۆری پزیشکی رەوانە کردووە و بەشێکی دیکەشی ئامادە کردووە”.