د.هانی موسا عقابی، وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، نەخۆشخانەی هیوا تاکە سەنتەری چارەسەری شێرپەنجەیە بۆ هەموو عێراق و لەمەو دوا ساڵانە بەشەدەرمانی دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵی.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، سەردانی د.هانی موسا عقابی، وەزیری تەندروستی عێراقی کردووە و بەئامادەبوونی چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەت، داواکارییەکانی نەخۆشخانەی هیواو و نەخۆشانی تالاسیمیای هەرێمی گەیاندووەتە وەزیری تەندروستی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیری تەندروستی لیستی چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمای ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کرد بۆ دابینکردنیان.
تایبەت بە داواکارییەکانی کەمپینی نەخۆشخانەی هیواش، وەزیری تەندروستی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، پێزانینی هەیە بۆ کارەکانی نەخۆشخانەی هیوای بەڵێنی چارەسەری کەمی دەرمان دەدەن، چونکە نەخۆشخانەی هیوا تاکە سەنتەری چارەسەری شێرپەنجەیە بۆ هەموو عێراق و لەمەودوا ساڵانە بەشەدەرمانی دەخەنە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستی.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
4
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە