ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی پارێزگای سلێمانی به‌سه‌ر كرده‌وه و لە نزیکەوە رەوشی تەندروستی و چارەسەری برینداره‌كانی پرسییەوە.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە، له نەخۆشخانەی شار سەردانی بریندارانی رووداوی تەقینەوەکەی شه‌وی رابردووی كافتریاكه‌ی شه‌قامی سالمی شاری سلێمانییان كرد.
وه‌زیری ته‌ندروستی لە نزیکەوە رەوشی تەندروستی و چارەسەریی برینداره‌كانی پرسییەوە و هیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوەیانی بۆ خواستن.
شایەنی باسە، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی سیسته‌می غازی كافتریایهک ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه 14 هاووڵاتی بریندار ببوون و ژماره‌یه‌ک خانوو و باڵه‌خانه‌ی نزیک كافتریاكهش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه زیانیان به‌ركه‌وت.






1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
4
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە