وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو کەسەی لە هەولێر(ئەربیل) تووشی تای خوێنبەربوون بووبوو رەوانەی ماڵەوە کرایەوە.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەدا، “ئەو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و رێکاری پێویست رەوانەی ماڵەوە کرایەوە”.
ناوبراو وتیشی، “حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراوی دانیشتووی شنگال لە شاری زاخۆ بە سەرەتایی دەستنیشانکراوە و رەوانەی شاری دهۆک کراوە، بەهۆی بوونی پێشینەی سەربڕینی ئاژەڵ و نیشانەکانی خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، تائێستا و تا رادەیەک باری تەندروستی جێگیرە و چارەسەرکردنی بەردەوامە”.
ئەوەشی خستەڕوو، “رێژە و ژمارەی تووشبووان دەوەستێتە سەر بەرنامەی دۆزینەوەی حاڵەتەکان (surveillance رصد الوبائي) لەلایەن تیمەکانی تەندروستی کە بە قۆناغێکی گرنگی کۆنتڕۆڵکردن دادەنرێت و رۆژانە ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدرێت و گومانلێکراوان دەدۆزرێنەوە و نموونەی پشکنین وەردەگیرێت، دوای پشکنینی تاقیگەیی و دڵنیابوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی رادەگەیەنرێت”.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە