سابیت محه‌مه‌د سه‌عید، وه‌زیری به‌رگریی عێراق و یاشار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا، لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “رۆژی 10ـی حوزه‌یران، یاشار گوله‌ر وه‌زیری به‌رگریی (توركیا) په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سابیت محه‌مه‌د سه‌عید وه‌زیری به‌رگریی عێراق ئه‌نجامدا. وه‌زیری به‌رگریی عێراق پیرۆزبایی له یاشار گوله‌ر كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی توركیا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست. هه‌ردوو وه‌زیر رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانی یه‌كتری بكه‌ن”.